به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ڕۆژی کورد" شه‌ش به‌ندکراو به تاوانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات "ماده هۆشبه‌ره‌کان" له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له سێداره دران که ناوه‌کانیان بریتین له :
عه‌وڵا قادری
عه‌لی ته‌لعه‌تی
موجته‌با شێرخانی
ڕه‌حمان فولادی
چنگیز شیری
عه‌بدول مه‌جید هێرکولی
له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ ته‌یمور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ کوردستانی ئێران له ژێنێڤ، ده‌ڵێت له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندکراوانه پێشێلکردنی ئه‌و په‌یماننامانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یین که حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی واژۆی کردوون.
taimoor_aliassi ته‌یمور ئه‌لیاسی
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌لیاسی زانیاری ده‌دات که له وه‌تا هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا ئه‌و حکومه‌ته نزیکه‌ی 15،000 به‌ندکراوی به تاوانه‌کانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات واتا ماده هۆشبه‌ره‌کان له دار داوه.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی