هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا هاتبوو " تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزب کە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەرکە تەشکیلاتی و تەبلیغاتییەکان لە ناوچەی شنۆ و لە ئاوایی قەرەسەقەڵ بوون، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٥ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی، کەوتنە بەر گەمارۆ و هێرشی هێزێکی زۆر و تەیار بە هەموو جۆرە چەکێکی ڕێژیم."
له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه 6 پێشمه‌رگه گیانیان به‌خت کرد و ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ڕژیم کوژران.
پاش ئه‌م ڕووداوه، وه‌ک وێده‌چێت هاوسۆزی و هاوخه‌مێکی زۆر له نێو پارته‌کانی سیاسی کوردستانی ئێران دا ده‌بینرێت و چه‌ندین ته‌وره بوونه‌ته جێگای تا و تۆ کردن:
_مه‌سه‌له‌ی گرنگی دان به چالاکی سیاسی و چه‌کداری له کوردستانی ئێران
_نه‌خشی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له ئه‌م قۆناخه‌دا
_کاریگه‌ر بوون یان نه‌بوونی ڕێکخراوه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران
کاک جه‌عفه‌ر حامیدی
جه‌عفه‌ر حامیدی:
"بۆ ئه‌و خه‌باته چه‌کداری یه له کوردستانی باکوور هه‌یه، بۆ له کوردستانی ڕۆژئاوا هه‌یه، بۆ ئێستاش به شێوه‌ی خۆی له کوردستانی باشوور هه‌یه، بۆ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بێت؟"
دوکتور ئاوات عه‌لیار
دوکتور ئاوات عه‌لیار:
"حکومه‌تی هه‌ریم ناتوانێت ببێت به پولیسی ئێران و له هه‌مان حاڵیش‌دا، ناتوانێت ببێت به پشتیوانێکی زۆر گه‌وره بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان."
Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد- کوردستانی ئێران